شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له گه‌ڕه‌كه‌كانی پوونه‌ك و ئێكباتان به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره نیشان دا، له شاری به‌نده‌رعه‌باس لاوانی ئازا و بوێر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕی دیوانده‌ره و بۆكان به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانیان داخست و له شاری نه‌غه‌ده‌ش به كۆكتۆل مۆلۆتۆف ماڵی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم ئاگر درا.