له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١١ به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “مه‌سعوود قادری”، چالاكێكی مه‌ده‌نیان له شاری بانه به‌ناوی “شیلان ڕه‌شیدزاده”، خوێندكارێكی زانكۆی سوره‌ی تاران به‌ناوی “ژاسمین حاج میرزامحه‌ممه‌دی”، سێ ئه‌ندانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ، عۆمه‌ر و ئارام كیانی”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ناوی “مێهدی ساعدی” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا عه‌لیجانی”، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی زانكۆی فه‌ننی سنه و خه‌ڵكی برووجرد به‌ناوی “باران موحێبی”، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “سه‌عیده شه‌فیعی” و خوێندكارێكی خه‌ڵكی لوردگانی ئیسفه‌هان به‌ناوی “ئاره‌ش قه‌نبه‌ری”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
