کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ قوتابی له‌ شاری قووچان

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ قوتابی له‌ شاری قووچان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان،‌ ٤٠ قوتابی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ گوندی “شه‌فێع”ی قووچان به‌هۆی گازگرتووییه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ستاندارد و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بابه‌ته‌ ئیمه‌نیه‌كانی وه‌كوو دابینكردنی لووله‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ كلاسه‌كانی ده‌رس، ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٠ قوتابی ژه‌هراوی بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی ١٥ كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.