سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕۆژنامه‌ی “هاومیهه‌ن” هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی دوو مامۆستای بواری ماف و یاسای به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌پاندنی حوكمی “موحاره‌به و ئێعدام” به‌سه‌ر به‌ندكراواندا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “هاومیهه‌ن”، ناسنامه‌ی ئه‌و مامۆستایانه بریتیه له: “دكتۆر “جه‌لیل مالكی” و دكتۆر “عیسا ئه‌مینی” كه هه‌ر دوو مامۆستای زانكۆی تارانن. ” جه‌لیل مالكی” ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراو و هاوكاره‌كه‌ی ته‌نیا به بیانووی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی” و “به‌رگری له بنه‌ما و سه‌ربه‌خۆیی پارێزه‌ران و مافی خه‌ڵك” له سه‌ركار دوور خستۆته‌وه. شایانی باسه كه “جه‌لیل مالكی” و “عیسا ئه‌مینی” هه‌ر دوو پێشینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كانوونی پارێزه‌رانی ئێرانیان هه‌یه.