پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له زاهیدان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، ماڵپه‌ڕی “حال وه‌ش” كه هه‌واڵه‌كانی سیستان و به‌لووچستان بڵاو ده‌كاته‌وه، باسی له ده‌ستپێكی شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی “شیرئاباد”، “بێعسه‌ت” و “كه‌ریم ئاباد” ڕوویداوه و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م كه‌ڵانته‌رییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیانن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری ئه‌فغان و ئۆزبه‌كستانی دانیشتووی زاهیدانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچانه‌ی ناسنامه‌یان به‌لاوه نه‌بووه به مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه ڕاگوێزی سنووره‌كان كراون.