ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و سنفی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود فه‌رهیخته” دیداریان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه به‌ندكراوه ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود فه‌رهیخته” له به‌رواری ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا پاش چوونه‌ده‌روه له ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئه‌لبۆرز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كرا. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و موعولیمه به‌ندكراوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا و پشتیوانی خۆیان له “مه‌سعوود” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.