له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو كرێكار له‌شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵی بیناسازی له فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه و له ڕووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له ناوچه‌ی “ئۆغلان ته‌په”ی چوارباخی كه‌ره‌ج به‌هۆی ڕووخانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه.