ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “شادمان ئه‌حمه‌دی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به سه‌دان كه‌س به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “شادمان ئه‌حمه‌دی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئهمنیهتیهكانهوە ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی دا گیانی به‌ختكرد.