به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی بریندارانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری خوی بۆ ١٩٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و نزیكه‌ی ٥٠٠ خانوو ڕووخاوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٤.٥ پله‌ی ڕیشتر و له قوڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی شاری خۆی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی ٥٠٠ خانوو ڕووخا و زیاتر له ١٩٤ كه‌س برینداربوون كه ٢٤ كه‌سیان برینه‌كانیان قورسه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی توانای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو نییه و خه‌ڵكی هه‌ژار له سه‌رمای زستاندا له‌دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.