به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌شكان سوله‌یمانی” له زیندانی لاكانی ڕه‌شت و “ئارمیتا عه‌باسی” له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج ناجێگیره و پێویستیان به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌شكان سه‌لیمی” خه‌ڵكی ڕه‌شت ماوه‌ی ٦٧ ڕۆژه له زیندانی تاكه‌كه‌سی دا ڕاگیراوه و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه، ناوبراو ماوه‌ی دوو حه‌وته‌یه كه مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئارمیتا عه‌باسی” ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژه كه له زیندانی كه‌چووی كه‌ره‌ج به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕاگیراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ دهستڕاگهیشتنێكیان به په‌روه‌نده‌كه‌ی نییه و دادستانی له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه و ئازادبوونی دژایه‌تی ده‌كات، شایانی باسه كه “ئارمیتا” له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.