به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی یك ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كار له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له ٩ مانگی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٤٧ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له‌و ٤٧ كه‌سه ٤٦ كرێكاریان پیاو و كرێكارێك ژن بووه و زۆربه‌ی قوربانیان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها هه‌زار و ٦٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه برینداربوون كه هه‌زار و ٣٢ كه‌سیان پیاو و ٣٦ كه‌سیان ژن بوون. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كاره.