ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری قه‌زوێن، ٨ كرێكار له‌وانه منداڵێكی كار كوژران و برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئوستانی قه‌زوێن، كاتژمێر ٧ی ئێواره كه‌پسوولێكی گاز له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارۆچكه‌ی مێهره‌گان ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٨ كرێكاری ئه‌فغانستانی به‌سه‌ختی برینداربوون و دوو كه‌سیان كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ و مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ بووه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها شه‌ش كرێكاری دیكه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی كراون و له‌ژێر چاودێڕی چڕی پزیشكی دان.