ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، پاڕله‌مانی ئۆرووپا به زۆرترین ده‌نگی ئه‌رێ، گه‌ڵاڵه‌ی به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاڕله‌مانی ئۆرووپا به ٥٩٨ ده‌نگی ئه‌رێ و ته‌نیا ٩ ده‌نگی نا و ٣١ ده‌نگی بێ لایه‌ن سپای پاسدارانی وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی ناساند و یه‌كیه‌تی ئورووپاش داوای له ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كرد سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی دا دابنێن. نوێنه‌ری وڵاتی سوید له‌و باره‌وه وتی هیوادارین له هه‌نگاوی داهاتووماندا ده‌نگ به ڕاگرتنی دانووستانه‌كانی به‌رجام بده‌ین.