له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌بزه‌وار به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئورژانسی سه‌بزه‌وار، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی به‌هۆی گازگرتوویه‌وه ژه‌هراوی بوون و ٩ كه‌سیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و چوار كه‌سیان به‌داخه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌لووپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی لایه‌نی ئیمه‌نی و بڕانی گاز و كه‌ڵك وه‌رگرتن له چرا و سۆپای نه‌وتی كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه و ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری ئێران تووشی گازگرتوویی بوون تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.