ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، به‌رپرسانی زانكۆی گوناباد له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی گازی خابگاكانیان بڕی و یه‌ك ڕۆژ ده‌رفه‌تیان دا به خوێندكاران بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زانكۆ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته گازی خابگاكانیان قه‌تع كردووه و له‌ناكاو به خوێندكارانیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو پشوو بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان. خوێندكارانی بێ ده‌ره‌تان به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و به زۆر ناچاریان كردوون ئاوارەی نێو شه‌قامه‌كانی شار بن.