ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، بریندارێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان به‌ناوی “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ پاش ١٠٨ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌نسوور” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان دا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و له‌ماوه‌ی ١٠٨ ڕۆژی ڕابردوودا له كۆما دا بووه. ناوبراو كرێكار و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌شی نه‌بووه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حاشینه‌نشینی “شیرئاباد”ی زاهیدان بووه.