له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی كوشتنی سێ به‌سیجی به‌ناوه‌كانی “موحسین چراغی”، “موحسین حه‌میدی” و “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌وته‌ی پارێزه‌ران، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و سێ كه‌سه ناسراوه به “خانه‌ی ئیسفه‌هان” و پڕه له كه‌م و كورتی و ناڕوونی و هێشتا حوكمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دیوانی باڵاوه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت به نهێنی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له‌سێداره بدات.