ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، سه‌قفی مه‌دره‌سه‌یه‌كی قوناغی سه‌ره‌تایی له شاری ئابادان به‌سه‌ر قوتابیاندا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ برینداربوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی شاری ئابادان ناستانداردن و ڕۆژی ڕابردووش سه‌قفی یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كان به‌سه‌ر قوتابیاندا ڕووخاوه و سێ قوتای كچ برینداربوون. به‌پێی لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ بودجه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش ته‌نیا ٢٠٪ زیادی كردووه و به‌شێكی زۆر له داهاتی ده‌وڵه‌ت له ئوستانی خووزستانه‌وه دابین ده‌كرێت به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌ژاریدا ده‌ژین و له زۆربه‌ی ئیمكاناته ڕبفاهیهكان بێبه‌شن.