ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌ناوی “سدیق ڕه‌سووڵیان” كه پەیوەندی بە دۆسیەیەکی ئابوورییەوە هەیە به‌شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سدیق ڕه‌سووڵیان” سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌یه‌كی ئابووری له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ گیانی له‌ده‌ست داوه.