به‌پێی په‌یامێك كه له زیندانی تارانی گه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ندكراوانی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌و زیندانه له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كراوه.
به‌وته‌ی زیندانیان، ١٣٠٠ بۆ ١٤٠٠ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و زیندانه‌دا به‌ندكراون و سه‌ر له‌به‌یانی و ئێواران له سه‌رمای سه‌ختی زستاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و به‌بێ جل وبه‌رگی زستانه‌وه به‌بیانووی سه‌رژمێری له حه‌وشه‌دا ڕاده‌گیرێن و زۆربه‌ی به‌ندكراوان تووشی نه‌خۆشی بوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان هه‌موویانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، گازی زیندان بڕاوه و ئاوی گه‌رم بۆ زیندانیان دابین نه‌كراوه و به ئه‌نقه‌ست ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.