ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی قارچ له شاری بۆكان، كرێكارێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ١ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی قارچ له گوندی “ئاشی گوڵان”ی سه‌ر به‌شاری بۆكان، به‌هۆی دزه‌كردنی گازۆئیل ئاگری گرت و وێڕای ملیۆنها تمه‌ن زیانی ماڵی، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا له شاری بۆكان ڕوو ده‌دات و چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بینایه‌كی شاری بۆكان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌دست دا كه دوو كه‌سیان منداڵ بوون.