له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ هاووڵاتی دیكه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری سنه لاوێك به‌ناوی “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری دێولان به‌ناوه‌كانی “شادی ئه‌میری” و “عه‌لی فه‌تحی” كه پاش بانگهێشتكران شادی ئازاد كراوه به‌ڵام “عه‌لی فه‌تحی” ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه، هه‌روه‌ها خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئابادان به‌ناوی “فاتمه ڕه‌حمه‌تی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “سه‌لاح مووسه‌وی ڕاد” و “ئیسماعیل دودكانلوو”، لاوێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “محه‌ممه‌د باشهك”، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “هاوڕێ قادری”، خوێندكارێكی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به‌ناوی “ڕادبه كه‌شاوه‌رز”، شاعیر و هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی یه‌زد به‌ناوی “به‌نه‌فشه كه‌مالی” و لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.