ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “فه‌ردین فه‌تحی” به مه‌به‌ستی تێپه‌راندنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕاگوێزی زیندانی قوروه كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەردین فەتحی”، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی دێولانه، کە بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو، ناوبراو له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێنج مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا درا و ڕۆژی ڕابردوو بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانه‌كه‌ی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی قوروە ڕاگوێزرا.