له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری قوروه به‌ناوی “ئه‌نوه‌ر عه‌لی په‌ناهی” له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مه سێهه‌مین جاره كه، “ئه‌نووه‌ر عه‌لی په‌ناهی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و به تازه‌یی به‌دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” محاكمه كرا و هێشتا سزاكه‌یان پێ ڕانه‌گه‌یاندووه. “ئه‌نوه‌ر” پێشتریش به بیانووی هاندانی كاسبكاران بۆ به‌شداری له مانگرتن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و هاوژینی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌ش ڕۆژی ١٨ سه‌رماوه‌ز به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.