له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ هاووڵاتی دیكه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سیم سۆلتان به‌یگی” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی خوێندكاری تاران، “عیسا چولاندیم” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌شت، “ئه‌حمه‌د ڕه‌ئیسی” ده‌بیری ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دان، دكتۆر “ئه‌میر مه‌شعووفی” خه‌ڵكی نه‌غده، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ڕه‌زا فه‌هیم”، كچێكی لاوی خه‌ڵكی شه‌هریار به‌ناوی “مه‌هشید زاهیدپهسهند”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوی “سیامه‌ك خاتووخاس”، دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “ئیمان خانی” و “مه‌حموود ڕه‌شیدی”، كرێكار و وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “حسێن شه‌هره‌وی”، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رابله‌ی ئیلام به‌ناوی “به‌ردیا جه‌مشیدزاده” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “هاشم سوبحانی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.