ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، كه‌تایۆن ڕیاحی” ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران كه به‌تازه‌یی له زیندانی ئێڤین ئازادكراووه، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه باری ته‌ندرووستی تێكچوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
“كه‌تایۆن ڕیاحی” یه‌كه‌مین ئه‌كته‌ری ژنی سینه‌مای ئێران بوو كه له ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له خه‌ڵك ده‌ربڕی و حیجابی له‌سه‌ر لادا، ناوبراو له ئه‌كانته‌كانی خۆیدا دروشمه‌كانی “ژنانی ئێران ده‌نگی یه‌كترن” و “چیتر درۆ به‌سه”ی به‌رز كرده‌وه و ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” تاوانبار ناسێندرا و ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌ز به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئێڤین ئازادكرا.