شه‌وی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر لاوانی به‌ندكراو دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی تاران له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێكباتان، تاران پارس و جه‌ننه‌ت ئاباد و حه‌فت حه‌وز دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی و له‌سێداره‌دانی لاوانی به‌ندكراو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “خامنه‌یی زه‌حاك، دهكێشینه ژێر خاك” و “نه ئاومان هه‌یه‌و نه هه‌وا، له‌عنه‌ت بۆ هه‌رچی عه‌با”یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز ماڵی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم كه ده‌ستی له كوشتنی لاوانی ئه‌و شاره‌دا هه‌بوو له‌لایه‌ن لاوانی ئازا و بوێره‌وه ئاگردرا، له شاره‌كانی كرماشان، شیراز، ئیسفه‌هان، كرمان، یه‌زد، ڕه‌شت، ته‌ورێز و ئه‌هواز بهنێرهكان و وێنه‌كانی خامنه‌یی و قاسم سوله‌یمانی سووتێندرا و له چه‌ندین شاریش بانگی شه‌وانه‌ی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له ئاپارتمانهكانهوه دژبه كۆماری ئیسلامی وترایه‌وه.