ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی كانادا وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی” گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ڕژیم دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی كانادا “وه‌حید یامین پور” جێگری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و ده‌بیری شۆرای عالی لاوان، “موحسین قومی” ئه‌ندانی مه‌جلیسی خوبره‌گان و جێگری په‌یوه‌ندیه نێودهڵوهتییهكانی خامنه‌یی و سێ ناوه‌ندی ئه‌و ڕژیمه‌ی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه. ئه‌و ناوه‌ندانه بریتین له: “بونیادی ١٥ی خورداد”، ڕۆژنامه‌ی ئێران (ئۆرگانی ده‌وڵه‌ت) و ده‌سته‌ی چاودێری به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كان كه نه‌خشی تایبه‌تیان له داخستنی ده‌یان ڕۆژنامه و نه‌شریه و په‌خشان دا هه‌بووه و بۆنیادی ١٥ی خورداد ناوه‌ندی به‌هێزی سه‌ر به به‌یتی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ندین حه‌وزه‌ی چالاكی ئابووری له‌ئه‌ستۆ دایه.