به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی كورد به‌ناوه‌كانی “ڕه‌شید له‌وه‌ندپور” و “خالق خزرنیژاد” له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس له‌سێداره دران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ڕه‌شید له‌وه‌ندپور” خه‌ڵكی شاری ورمێ و به تۆمه‌تی “بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی دووشه‌ممه حۆكمه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕژیمی په‌ت و سێداره هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشاری به‌ناوی “خالق خزرنیژاد” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس له‌سێداره دا و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری له‌سێداره‌دراوان كه‌ش و هه‌وای ترس و ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنێت.