ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی چله و ڕۆژی له‌دایكبوونی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی جوڵفا و خوراسكانی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “عه‌رشیا ئیمام قولی” و “ئه‌حمه‌د شوكرۆڵڵاهی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌رشیا ئیمام قولی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری جوڵفا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئهشهنجه درا و پاش ماوه‌یه‌ك به‌دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ده‌ستی دایه خۆكوژی و گیانی به‌ختكرد، ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌د شوكرۆڵڵاهی” له‌مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌حاڵێكدا به ماتۆڕ دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌ییه‌وه به فیشه‌كی جه‌نگی پێكرا و گیانی به‌ختكرد، ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه له خوراسكانی ئیسفه‌هان و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه،سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رز كرده‌وه.