ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “شه‌ماڵ خه‌دیری پور” له شاری مهاباد و “مێهران شكاری” له شاری میاندوئاو به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه له شاره‌كانی مهاباد و میاندوئاو بوون و دژ به ڕژیمی ئیسلامی دروشمه‌كانی “جوانڕۆ به ته‌نیا نییه، مهاباد پشتیوانیه”، “كورد و به‌لووچ برای یه‌كن، تینووی خوێنی ڕێبه‌رن”، “هه‌تا كوردێك بمێنێت، كوردستانیش ده‌مێنێت” و “ئه‌و هه‌موو ساڵه جه‌نایه‌ت، مه‌رگ بۆ ویلایه‌ت” یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.