ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ماڵباخته‌گانی شیركه‌تی سه‌رمایه پوویش له شارستانی به‌همه‌یی سه‌ر به ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بانكه‌كان و ئیداراتی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شارستانه له ترسی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی خه‌ڵك داخراون له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه شیركه‌تی تیجاره‌ت گوسته‌ری پوویش سه‌ر به سپای پاسدارانه و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له‌سه‌رمایه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیان لێدراوان نییه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.