ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕێكخراوی پوست و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێكخراوی پۆست و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و به‌رزی هه‌ڵاوسان ناڕازین و داواكارن ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی به‌ریتانیا له نه‌وت و بێهداشت و ده‌رمانه‌وه تاكوو میترۆ و پۆست، ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی تووشی كێشه كردووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شیان بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی بۆ به‌نزینخانه‌كان كردبوو.