سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئۆتوبووسێكی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تێكی نه‌وتی شارۆچكه‌ی به‌نده‌ری “حه‌یره‌تان” له مه‌زارشه‌ریف، حه‌وت كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
“ئاسف وه‌زیری” وته‌بێژی پۆلیسی تالیبان له به‌لخ ڕێژه‌ی قۆربانیانی ٧ كه‌س و ژماره‌ی برینداره‌كانی شه‌ش كه‌س ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام دانیشتووانی شاری مه‌زارشه‌ریف ڕێژه‌ی قوربانیانیان ١٢ كه‌س و برینداره‌كانیان نزیك به ٢٠ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتوبووسه‌كه و نه‌بوونی هێلیكۆپتر بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.