ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی پارس مینوو له ناڕه‌زایه‌تی به‌جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پارس مینوو خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، په‌رداختی حه‌قی بیمه و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان نه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.