به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی حوكمی “مهحاریبه”ی به‌سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی لاهیجان به‌ناوی “مه‌جید شه‌و دینی” و ٩ كچ كه ناسنامه‌ی سیانیان بریتیه له: “ئاتێنا، مۆبینا و هێدیه” به تۆمه‌تی كوشتنی بهسیجیك به‌ناوی “حه‌مید پوورنهورووز” سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی “عێرفان زه‌مانی” گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌شاری لاهیجان، به‌سیجییه‌ك به‌ناوی “حه‌مید پوورنهورووز” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له‌و شاره كوژرا و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم لاوێك به‌ناوی “موجید پوورنهورووز” و ٩ كچ كه ناسنامه‌ی سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “ئاتێنا، مۆبینا و هێدیه” ئاشكرا كراوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگایان كردن، هه‌ر چه‌ند ئه‌و چه‌ند كه‌سه تۆمه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان ڕه‌ت كردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی حۆكمی “مۆحاریبه”ی خستۆته پاڵ په‌روه‌نده‌كه‌یان و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی دایه و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانیان هه‌یه.
