ئازادیخوازانی شاری تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ٢٤ كاتژمێر ده‌رفه‌تیان داوه‌ته بازاڕیانی ئه‌و شاره و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی نه‌بن، وه‌كوو شیركه‌ته‌كانی “دیجه‌ی كالا” و “میهه‌ن” له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بایكوت ده‌كرێن.
ئازادیخوازانی شاری تاران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه بازاڕیان و كاسبكاران ئه‌بێ بزانن كه خه‌ڵك ڕێگه ناده‌ن له‌خوێنی لاوانی گیان به‌ختكردوو داهات كۆ بكه‌نه‌وه. تا كات هه‌یه په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بن، ئه‌گه‌ر دووكان و بازاڕه‌كانتان دانه‌خه‌ن له ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بایكۆت ده‌كرێن، باشتر ئه‌وه‌یه كه خۆتان شهرهافهتمهندانه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبگرن نه‌ك خه‌ڵك به زۆر پێتانی بكه‌ن.
