شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ندین شاری ئێران گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی و دروشم‌دان دژبه كۆماری ئیسلامی بوو و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی مهاباد، مه‌ریوان، سه‌قز، كامیاران و مووچش به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانیان داخست و هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له لاوانی بوێری مووچش كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی ڕه‌شت له مه‌یدانی موعه‌لیم كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ دروشم‌دان ده‌ستیان به سه‌ما كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كچێكی لاو به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌ران برینداربوو، له‌شاری چناران لاوانی شۆڕشگێڕ بنكه‌یه‌كی به‌سیجیان ئاگردا و له خۆمه‌ینی شاری ئهراكیش لاوانی قاره‌مان ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌ییان سووتاند، له به‌نده‌رعه‌باس و قوم خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كه‌كانی تێهران پارس و ئێكباتانی تاران خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا.