به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ به هاوكاری ئیداره‌ی ئیتلاعات كۆمه‌ڵێك خوێندكاریان له پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخستووه‌ته‌وه و له زانكۆی كرمانیش هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر خابگای خوێندكارانی كچ و به فیشه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌یان لێكردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆ و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون و خوێندكارێكی كچ به‌هۆی توندووتیژی نواندنی به‌رپرسی حه‌راسه‌ت له هۆش خۆی چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه، لانیكه‌م ٣٤ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌كاتی شه‌و هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر خابگای كچانه‌ی ویلا له زانكۆی كرمان و وێڕای شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و شیشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، به فیشه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌یان له خوێندكارانی كچ كردووه و چه‌ند كه‌س به‌هۆیه‌وه برینداربوون.