بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەر، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی بە ناوی “سابیر”، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “میرئاوا”ی ئەمشارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان له درێژهی سیاسهتی سهركۆتگهرانه، ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، بانگهێشتی کردووە. شایانی باسه، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، ئەو هاووڵاتییەیان ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ لێپرسینەوەی زیاتر کردووە.