ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی زانكۆی پزیشكی زاهیدان كه هاوكارییان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان كردبوو ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و دوور خرانه‌وه بۆ شارێكی دیكه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی پزیشكی زاهیدان كه هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان بوون و ناڕازیانیان ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات و حه‌راسه‌تی زانكۆ كردبوو، ناسنامه‌كانیان له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ئاشكرا كرا و ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بوون و به‌رپرسانی زانكۆش له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا هه‌موویانیان بۆ شارێكی دیگه دوور خسته‌وه.