شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه كۆماری ئیسلامی و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئازادیخوازان و هێزه‌كانی ڕژیم بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازایخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌شاره‌كانی كرماشان، سنه، مهاباد، بوكان، سه‌قز و مووچش به كردنه‌وه‌ی ئاگر و داخستنی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و له‌شاری بۆكان چه‌ند كه‌س به فیشه‌كه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون، له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران خه‌ڵكی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له زاهیدان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “زاهیدان، كوردستان، چاو و ڕووناكی ئێران” و “چله‌ی چابه‌هاره، هاووڵاتیم بێداره”یان به‌رز كرده‌وه، له‌شاره‌كانی ئه‌راك، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان، زاهیدان، مه‌شهه‌د، شاریكورد، شیراز، ڕه‌شت و گوڵده‌ڕه، لاوانی شۆڕشگێڕ شه‌قامه‌كانیان داگیر كرد و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له‌شاری قه‌هده‌ریجان لاوانی بوێر تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و تێكهه‌ڵچوونی قورس ڕوویدا.