ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “نێعمه‌ت به‌راهوویی” و “ئه‌مانۆڵڵا عالی زهی” له زیندانی زاهیدان له سێداره دران.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ باس له ئێعدامی به‌رینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئه‌و ئوستانه ده‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندان، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت “نێعمه‌ت به‌راهوویی” له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنن و كاتێك ئه‌و به‌ندكراوه به‌رگری له‌خۆی ده‌كات به چه‌قۆ ده‌یكۆژن و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له سێداره ده‌ده‌ن.
