شه‌وی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ندین شاری ئێران گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی و دروشم‌دان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئێسلامی بوون و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی ورمێ، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز، مهاباد، بۆكان، كرماشان و ئیلام به ئاگردانی لاستێك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و دروشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێت” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری زه‌نجان لاوانی بوێر بنكه‌یه‌كی به‌سیجیان به ته‌واوه‌تی سووتاند، له “باغ فه‌یز”ی تاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” وترا و تا دره‌نگانی شه‌و خه‌ڵك له‌سه شه‌قام بوون، له شاره‌كانی “باباحه‌یده‌ر” و “چه‌لیچه”ی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و دروشمی “به‌ختیاری ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قه‌بووڵ ناكات”یان به‌رز كرده‌وه و خوێندكارانی زانكۆی په‌پیام نووری سه‌قز به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قام دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه و سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان وته‌وه، جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیم بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی، چه‌ندین ئۆتوبووس به‌كرێگیراوی له عێراق و سووریه‌وه بۆ ئێران گواستۆته‌وه.