ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان به‌ندكراوی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه له زیندانی ئێڤین ڕاگیراون و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان به تایبه‌ت پاش ڕووداوی ئاگرگرتنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه، له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی زیندان و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیش هیچ وڵامێك به داواكارییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.