ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی به “جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی” مه‌حكووم كرد.
ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ڕیاگه‌یاند، پاش كۆتایی ئاگربه‌ستی كاتی له نێوان ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن و تیرۆریسته حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، به ده‌یان جه‌نایه‌تی جه‌نگی له‌لایه‌ن حووسیه‌كانه‌وه دژبه كه‌سانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون. له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دا هاتووه كه ته‌ك تیرئه‌ندازه‌كانی حووسی كه‌سانی مه‌ده‌نییان كردۆته ئامانج و هه‌روه‌ها بۆردوومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی كه‌سانی مه‌ده‌نییان كردووه كه به‌هۆیه‌وه به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
