زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌سایه‌تی عیلمی و مامۆستای زانكۆ له ئا‌مریكا له نامه‌یه‌كدا داوایان له “جو بایدن” كردووه كه ڕێكارێك بۆ ڕاوه‌ستانی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئسلامی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بگرێته به‌ر.
دوو هه‌زار كه‌سایه‌تی ناسراوی زانكۆكانی ئا‌مریكا له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆككۆماری ئامریكایان ناردووه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوێندكاران و قوتابیانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و داوایان له “جو بایدن” كردووه بۆ ڕاگرتنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران ڕێكارێكی كرده‌وه‌یی بگرێته به‌ر و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ڕابگرێت و بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵبگرێت.