کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێکدادانی کوشندەی تڕێلەیەک و پاسێک لە ڕۆژئاوای تورکیا ١١ کوژراو و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

پێکدادانی کوشندەی تڕێلەیەک و پاسێک لە ڕۆژئاوای تورکیا ١١ کوژراو

بەهۆی پێکدادانی پاسێک و تڕێلەیەک لە ڕۆژئاوای تورکیا، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە لە نێوان شاری گەشتیاریی بورسا و بەندەری ئیزمیردا ڕوویداوە .ئاژانسی هەواڵی تورکیا وێنەیەکی شوێنی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت پاسەکە بەسەر بەربەستەکانی تەنیشت ڕێگاکەدا وەرگەڕاوە و جامی پێشەوەی شکاوە.

میدیاکانی تورکیا دەڵێن شۆفێری بارهەڵگرەکە و پاسەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەر کراون. لەبارەی دۆخی تەندروستییانەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.