کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

توندکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران

توندکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەند کەسایەتی و کۆمپانیای پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە.
بە وتەی ئەو وەزارەتخانەیە، ۱٦ هاووڵاتیی ئێرانی و ۱۰ کۆمپانیای بازرگانی کە چەندین بانکی ئێرانیشیان لەنێودایە خراونەتە بەر سزاکان. زۆربەی کۆمپانیا سزادراوەکانیش لە بواری بازرگانیی نێوان ئێران، عێراق و چین چالاکییان هەبووە.