بەگوێرەی لێدوانەکانی سەریع (وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان)، دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە بەندەری «یەعبوع» لە کەناری دەریای سوور، کێڵگەی نەوتیی شەیبە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز، فڕۆکەخانەی ئەبها و وێستگە ڕادارییەکانی دەوروبەری، لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هێرشانە بوون.
وتەبێژەکە هەروەها باسی لە هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی خەمیس مەشیت، بنکەی هێزە دەریاییەکانی سعوودیە لە باشووری ئەو وڵاتە و بنکەیەکی ڕاداری لە ناوچەی «بئیر عەسکەر» لە نزیک شاری نەجران کرد. جێگای ئاماژەیە ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بۆ دوایین بۆردومانەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان وەسف کراوە.
